سبەینێ خۆپیشاندان له‌ گه‌رمیان بەرێوەدەچێت
  2020-05-26       691       

لەژێر دروشمی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی  هەموومان لەناودەبات سبەینێ خۆپیشاندان له‌ گه‌رمیان بەرێوەدەچێت.

ئاوێنه‌: ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایانكردوە، لەژێر دروشمی بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی  هەموومان لەناودەبات سبەی گەرمیان خۆپیشاندان دەكات.

لە ئاگادارییەكەدا باسیان لەوەكردوە، مامۆستایانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ پشتگیریكردنی هاوپیشەكانمان لە دەڤەری بادینان و داوای ئازادكردنی (مامۆستا #بەدەل_بەرواری) گردبوونەوەیەك سازدەكەین. ئامادەبوونتان هەڵوێست و داكۆكیكردنە لە مافەكانمان و لە ئازادی و دادپەروەری و سەربەستی.

وابڕیارە سبەینێ ڕێكەوتی ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٠ كاتژمێر ٤:٣٠ لە پاركی بەردەم قوتابخانەی #لەیلا_قاسم گردبوونەوەكە بەرێوەبچێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×