نرخی نەوت دابەزی
  2020-05-27       663       

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە ئەوەش بەهۆی ترس لە كەمبونەوەی خواست.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 50 سەنت دابەزیوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 35.67 دۆلارە.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساز 52 سەنت دابەزیوەو نرخی یەك بەرمیل هاتۆتە سەر 33.83 دۆلار.

بەپێی ئاژانسەكە هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ترسی وڵاتان لە دابەزینی خواست لەسەر وزە دەگەڕێتەوە ئەوەش بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو چین و هەروەها مەترسی سەرلەنوێ تەشەنەكردنی كۆرۆنا و گرتنەبەری رێكارەكانی كەرەنتینكردن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×