17 پەرلەمانتار داوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەربارەی 27 ملیار دۆلار قەرزەكە دەكەن
  2020-05-27       1078       

17 پەرلەمانتاری كوردستان داوای ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن دەربارەی ئەوەی سەرۆكی حكومەت وتی: حكومەت 27 ملیار دۆلار قەرزارەو داواش دەكەن بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی بكرێت بۆ دانیشتنەكە.

ئاوێنە: 17 پەرلەمانتاری كوردستان لە یاداشتێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان رایانگەیاند: ‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردوە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسایی ئەنجام بدات دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە.

هەروەها داواشیان كردوە كە بانگێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بكرێت بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە.

دەقی یاداشتەكە...

بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق

‎بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردوە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسایی ئەنجام بدات، دەربارەی ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند حکومەتی ھەرێم ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە، و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی بۆ پەرلەمان و بەمەبەستی خستنەڕوی بەڵگەو وردەکاری ئەو قەرزانە.

‎١- عه‌بدولستار مه‌جید
٢-د.شێركۆ جه‌وده‌ت
٣-د.كازم فاروق
٤-د.محی الدین حسن
٥-سۆران عومه‌ر
٦-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی
٧-كاوه‌ عبدااقادر
٨-مژده‌ محمود
٩-د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
١٠-د.اسماعيل سگيری
١١-ھلز احمد
١٢-سەرچناراحمد
١٣-سیپان سالم
١٤-به‌دریه‌ ئیسماعیل
١٥-عوسمان كانی كورده‌ی
١٦-ڕوپاك ئه‌حمه‌د
١٧-موسلیم عبدال

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×