2020-05-27   1864     
میلیشیا ئێرانییەکان کە لە ریزەکانی رژێمی بەشار ئەسەددا شەڕدەکەن، مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان هەڵگێڕایەوە.
ئاوێنه: میلیشیا ئێرانییەکان لە گوندی دێرشەرقی سەربە شارۆچکەی مەعرەت نوعمان باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان هەڵگێڕایەوە کە هەشتەم خەلیفەی ئومەوی و نەوەی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب بووە و بە دادپەروەرییەکەی بەناوبانگ بووە.
هاوکات میلیشیاکان دوای هەڵگێڕانەوەی مەزارەکە ناوەکەیان بەتاڵکردووە و رووفاتی خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان بێسەروشوێن کردووە.
لە مانگەکانی رابردوودا، هێزەکانی رژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکانی هاوپەیمانی بەبێ گوێدانە رێککەوتنەکانی سۆچی و ئاستانا دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی مەعرەت نوعمان مەزاری خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیزیان سووتاندبوو و دواجار تەنانەت مەزارەکەشیان هەڵگێڕایەوە.