لە بەغدا ٦٠ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کرا
  2020-05-27       413       
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە بەغداد ئاشکرای کرد کە ٦٠ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئاوێنە: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٦٠ حاڵەتی تووشوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) لە بەشی رەسافەی پارێزگای بەغداد تۆمار کراوە.

هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ٦٠ کەسە، دانیشتووی ناوچەی سەدرن لە بەشی رەسافەی پارێزگای بەغداد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×