2020-05-27   519     
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزار و ٣٥ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٣٤ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٥٩ ههزار و ٧٩٧ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٤٣١ بهرزبووهتهوه.
ئاوێنه: فەخرەددين كۆجا، وەزيرى تەندروستیى توركيا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، “نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا”ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٢١ هەزار و ٤٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار ٣٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا هەزار و ٢٨٦ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٣٤ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، يەك مليۆن و ٨٩٤ هەزار و ٦٥٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٥٩ هەزار و ٧٩٧ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٤٣١.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٧٢٣ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٣١ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٢٢ هەزار ٧٩٣ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، رایگهیاندووه، “ئامارەكان، ئەوەمان نيشان دەدات كە جێگيريمان لە بچووككردنەوەى مەترسييەكان بەدەستهێناوە. دەبێت سەركەوتنى ٨٣ مليۆنەكە بەردەوام بێت. ئازاديى زياتر بە پابەندبوونى بێ كەمووكوڕى بە رێكارەكانەوە پەيوەستە. با ئەو لەخۆبوردەيى كە ئازادى لێمانى دەوێت نيشانيبدەين. شێوازى نوێى ژيانمان، ژيانى كۆمەڵايەتى كۆنترۆڵكراو، با هەموومان پێكەوە پابەندبين”.