2020-05-28   530     
لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری مووسڵ باکووری عێراق، سێ پۆلیس کوژران و سێی دیکەش بریندابوون.
ئاوێنە: لەمبارەیەوە ئەفسەر بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، یەحیا عەلوان بە میدیاکانی رایگەیاند کە دوو بۆمبی چێنراو، ئۆتۆمبیلێکی هێزێکی ئەمنیی لە باشووری شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا کردووەتەوە ئامانج.
یەحیا عەلوان وتی، “پەلامارەکە کوژرانی سێ پۆلیس و برینداربوونی سێی دیکەی لێکەوەتەوە”.
ناوبراو ئاماژەی نەوەیش دا کە کردەکە، هەروەها بووەتە هۆی تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنییەکە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی کردەکە رانەگەیاندووە.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.
سهرۆكوهزیرانی پێشووتری عێراق، حهیدهر عهبادی له نۆی كانوونی یهكهمی ٢٠١٧دا، سهركهوتنی بهسهر ئهو رێكخراوهدا راگهیاندبوو.
وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بهتایبهت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.