پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
عێراق تا ئێستا ته‌نها پێشنیاره‌و نه‌بوه‌ته بڕیار.
ئاوێنە: شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی
له پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، به ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگه‌یاند: بابه‌تی
كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تائێستا ته‌نها پێشنیاره‌و هیچ بڕیارێكی له‌باره‌وه
نه‌دراوه.
وتیشی: به‌پێی
ئه‌و پێشنیارانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه ته‌نها فه‌رمانبه‌ره پله‌باڵاكان ده‌گرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: تا
ئه‌م ساته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ پێشنیارێكی سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه.