لە عێراق 322 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و چوار توشبوش گیانیان لەدەستدا
  2020-05-28       600       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 322 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 69 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 322 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 224 حاڵەت، نەجەف: 2 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، سلێمانی: 16 حاڵەت، هەولێر: 21 حاڵەت، كەربەلا: 22 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، واست: 6 حاڵەت، بابل: 11 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، میسان: 3 حاڵەت، زیقار: 4 حاڵەت، موسەننا: 5 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت. 

ئەوەش بەرزترین ئاماری تۆماركراوی توشبوانە لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق و تۆمارەكەی شەممەی رابردوی تێپەڕاند كە بە توشبونی 308 كەس بەرزترین تۆماربو.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان لە بەغدا بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 69 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 42 حاڵەت، نەجەف: 8 حاڵەت، بەسرە: 10 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت، میسان: 2 حاڵەت، كەربەلا: 1 حاڵەت، واست: 2 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە پێنج هەزار و 457 كەس و لەوانە 179 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 971 كەسیان چاكبونەتەوەو دو هەزار و 307 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 40 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×