وەزیری تەندروستی: بەهۆی رەچاونەكردنی رێنماییەكانەوە مەترسی كۆرۆنا زیاتر بوە
  2020-05-28       444       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بە هۆی جێبەجێنەكردن و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن، مەترسییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بوە.

ئاوێنە: سامان بەرزنجی، دوای پێشوازیكردنی لە وەفدێكی حكومەتی ئیمارات و وەرگرتنی بڕی حەوت تۆن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری تەندروستی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان ستایشی هاوكارییەكانی ئەو وڵاتەی كرد.

وەزیری تەندروستی رایگەیاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بوه‌ته‌وه‌و به‌شێك له‌ هاوڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بوه‌.

سامان به‌رزنجی ئاماژەی بەوەشدا كە لە هەرێمی كوردستاندا، بە به‌راورد به‌ مانگی ئادارو نیسانی رابردو، بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردنی پەتای كۆرۆنا زیاتر بوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×