ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە توركیا 160 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-05-28       351       

بە تۆماركردنی زیاتر لە یەك هەزار حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا، كۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە توركیا 160 هەزار كەسی تێپەڕاندو لەماوەی 24 سەعاتی رابردوش 30 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 182 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان گەیشتۆتە 160 هەزارو 979 توشبو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەر لەو ماوەیەدا 30 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە توركیا گەیشتۆتە چوار هەزارو 461 كەس.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تا ئێستا 124 هەزارو 369 توشبو چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×