ئاسایش: بڵاوەپێکردنی هێز لەسەنتەری شاری‌ هەولێر لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادایە
  2020-05-29       1678       

ماوەی دو ڕۆژە هێزێکی زۆر لەسەر شەقام‌و ناو پارکەکانی شاری‌ هەولێر بڵاوەیپێکراوەو وتەبێژی ئاسایشی‌ شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، بڵاوەپێکردنی ئه‌و هێزانه‌ لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی‌ کۆرۆنادایە.

ئاوێنه‌: سەباح خدر، بەڕێوبەری هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر به‌سایتی‌ ڕۆژنیوزی‌ ڕایگەیاندووه‌، بڵاوکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆو پارێزگاری هەولێرەو لەسەر بابەتی ڕێگرییکردنە لەبڵاوبونەوەی کۆرۆنا.

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، ڕێژەی توشبوانی کۆرۆنا زیادبووە، لەدوێنێوە پارێزگاری هەولێر هەندێک ڕێنمایی توندتری دەرکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە.

بڵاوەپێکردنی ئەو هێزانە هاوکاتە لەگەڵ دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەو شارە بەهۆی خراپی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان‌و پێنەدانی موچەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×