شه‌ش توشوبی‌ نوێی‌ كۆرۆنا له‌سلێمانی‌ تۆماركرا
  2020-05-29       409       
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان توشبونی‌ شه‌ش كه‌سی‌‌ دیكه‌ی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زارته‌كه‌دا هاتووه‌، لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبووان، شەش توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەپارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، توشبووه‌كان پێنج پیاوی‌ تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ‌و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵه‌، تەنها یەك لەتوشبووان بەرکەوتوی توشبووانی پێشووە، پێنج توشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیەو پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەمویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×