''پێویستە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی زۆر ژیانیان لە رێگەی پەیوەندیکردن لە دورەوە بەسەرببەن''
  2020-05-30       524       

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، پێویست دەکات هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێکی ژیانیان لە رێگەی پەیوەندیکردن لە دورەوە بەسەربەرن، چونکە “بەم زوانە ژیان ناگەڕێتەوە بۆ پێش کۆرۆنا”.

ئاوێنه‌: حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا رایگەیاند، ژیان لە وڵاتدا لەم نزیکانەدا ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەر لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێکی ژیانیان لە رێگەی پەیوەندیکردن لە دورەوە بەسەربەرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنمایی و رێکارە خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەت لە ئێستادا بڕیاردراوە بە مزگەوتەکان بکرێنەوە و دۆخی تەندروستی بەشێک لە هەرێمەکانی ئێران لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جێگیر نیە.

تائێستا لە ئێران ١٤٦  هەزار و ٦٦٨ کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٦٧٧ کەس گیانیانلەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×