چوار توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران
  2020-05-30       404       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: چوار حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆماركران كە دوانیان دانیشتوی قەزای سێمێل و دوانەكەی دیكە یەكێكیان دانیشتوی ناوشاری دهۆك و ئەویدیكەیان دانیشتوی ناحیەی "باشیك"ە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، چوار توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران كە پێكدێن لە دو پیاو تەمەن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دو ئافرەت تەمەن ٦٠ و ٣١ ساڵ.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە توشبویەکیان پیشەی پاسەوانە لە پارێزگای بەغدا گەڕاوەتەوەو بەرکەوتوی توشبوی پێشوەو دانیشتوی قەزای سێمێلە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوی دوەم شوفێری بارهەڵگرە دانیشتوی باشیکە کە لە خالی پشکنین نمونەی پشکنینی تاقیگەی لێوەرگیراوەو پۆزەتیڤ دەرچوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دو ئافرەتە توشبوەکەی تر لە خانەوادەی توشبوەکەی دوێنێی پارێزگای دھۆکن و کە یەکیان دانیشتوی قەزای سێمێلە و ئەوەی دیکەیان دانیشتوی ناوشاری دھۆکە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×