كازمی فەرمانیدا بە كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان
  2020-05-30       799       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، فەرمانیدا بە كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان و چارەسەركردنی دوموچەیی و موچەی ئەو خانەنشینانەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی چاكسازیی دارایی كردوەو لەكۆبونەوەكەدا لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە داراییە تاوتوێ كرا كە ولاتی پێدا تێپەڕدەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە كازمی فەرمانیدا بە گرتنەبەری چەند رێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانە داراییەكە لەوانە كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا. 

هەروەها كازمی فەرمانیدا بەگرتنەبەری چەند رێكارێكی پێویست لەسەر بنەمای بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لەڕێگەی چارەسەركردنی دوموچەیی و موچەی ئەو خانەنشینانەی كە لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن و موچەی دیكەیان هەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×