یەکەمین کۆبونەوەی چاکسازی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەڕێوەچوو
  2020-05-31       426       

یەکەمین کۆبونەوەی چاکسازی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و ئەوانەی لە دەرەوەی عێراق دەژین و خانەنشینی وەردەگرن.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، لە کۆبونەوەکدا باس لە هەنگاوەکانی چاکسازی دارایی و چارەسەری دۆخەکە کراوە،هەروەها مستەفا کازمی ڕایگەیاندوە، پێویستە ژمارەیەک چاکسازی گرنگ ئەنجامبدەین دیارترینیان کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکانە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دابەشکردنی موچە بێتە دی چی دیکە دوو موچەیی نەمێنێت.


هەروەها داواشیکردوە موچەی خانەنشینی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی عێراق دەژین ڕابگیرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق و هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×