2020-05-31   548     
بەپێی هەوالی چەند میدیایەكی عێراق بۆمبێک لە ماڵی بەرپرسێکی پۆلیسی عێراقی لە باشووری شاری بەسرە، تەقێندرایەوە.
ئاوێنە: میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020 بۆمبەکە لە ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمپانیا نەوتییەکان، لە شارۆچکەی ئەبولخەسیب لە باشووری بەسرە، تەقێندراوەتەوە.
باس لەوەش كراوە كە تەقینەوەی بۆمبەکە هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی ماددیی زۆری بە خانووی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، گەیاندووە.