پزیشكێكی سلێمانی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
  2020-05-31       864       

بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوا دەكات هەمووان خۆیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و ڕێگەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە، دكتور هادی محەمەد عەبدوڵا پزیشكی پسپۆری كۆئەندامی هەناسەدان، ڕایگەیاند: لە ماوەی 15 رۆژی رابوردودا لە سلێمانی ( ١٣٠-١٤٠) نەخۆشی كۆرۆنامان هەبووە، ( ٢٥ ) لەو نەخۆشانە سیەكانیان هەوی كردووە،(٢٣ ) كەسیان هەوكردنی سییەكانیان مەترسیدارە (٤ )كەسیان چاكبوونەوە و (٢ ) كەسیان باری تەندروستیان تێكچوو، (١) كۆچی دوایی كرد.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە كۆرۆنا دووچاری هەوكردنی توندی سییەكان دەبن، روو لە هەڵكشانە،تكایە خۆتان بپاریزن تكایە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×