عێراق؛ 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 260 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون
  2020-05-31       452       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 260 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 46 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 260 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 105 حاڵەت، نەجەف: 7 حاڵەت، بەسرە: 24 حاڵەت، سلێمانی: 24 حاڵەت، دهۆك: 4 حاڵەت، دیالە: 2 حاڵەت، واست: 7 حاڵەت، بابل: 26 حاڵەت، میسان: 31 حاڵەت، موسەننا: 21 حاڵەت، زیقار: 2 حاڵەت، دیوانیە: 9 حاڵەت، ئەنیار: 1 حاڵەت، كەركوك: 7 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە پێنج حاڵەتیان لە بەغداو دو حاڵەت لە میسان و سێ حاڵەتەكەی دیكە لە هەر یەكە لە كەركوك و دیالەو سلێمانی بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 46 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 30 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، دیالە: 1 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، موسەننا: 8 حاڵەت، سەڵاحەدین: 1 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە شەش هەزار و 439 كەس و لەوانە 205 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 156 كەسیان چاكبونەتەوەو سێ هەزار و 78 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 46 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×