توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
  2020-05-31       616       

توشبویەكی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا كە هاوڵاتییەكی تەمەن 70 ساڵان بوەو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ بوەو نەخۆشی كوشندەی هەبوە.

ئاوێنە: د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كەمێك لەمەوبەر لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: بەداخەوە، توشبویەکى دیکە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى گیانى لەدەستدا.

دوابەدوای ئەوەش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی: توشبویەکی تری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو کە تەمەنی 70 ساڵ بو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچو توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 بو دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێش كەسێكی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×