2020-06-01   562     
شانەی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 بۆمبێكی چێندراو بەكاروانێكی فەوجی مەغاویری فیرقەی 14ـی سوپای عێراقی لە گوندی گڕاو، تەقیوەتەوە.
ئاوێنه: دوای ئەوەی ئەمرۆ فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بارەگاكانی داعشیان لە چیای قەرەچوغ بۆردومان كردووە دواتر هیزە كانی عێراق بە مەبەستی چاودێریكردنی ناوچەكە، چوونەتە شوێنی بۆردومانەكە.
دوای گەیشتنی هێزە عێراقییەكان، بۆمبەكە بە ئۆتۆمبێلێكی ئەو هێزەدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی كوژرانی دوو سەربازی عێراقی و برینداربوونی دوو سەربازی دیكە.