سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا: توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووم
  2020-06-01       545       
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، “خۆم و ئەندامانی خێزانەکەم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووین”.

ئاوێنە: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشکرای کردووە کە لەوانەیە لە میانی بەرێوەچوونی یەکێک لە کۆبوونەوەکان، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووببێت کە دواتر لە خۆیەوە، گواستراوەتەوە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لەئێستادا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تیایدا دەرنەکەتووە و بەپێی تواناکانی درێژ بە کارکانی دەدات لە نووسینگەکەی.

بەپێی ماڵپەرى “Worldometer” كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا‌، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرمینیا، گەیشتووەتە نۆ هەزار و ٤٠٢ کەس کە ١٣٩یان گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٠٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×