"رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرێتەوە"
  2020-06-01       516       

سەرۆکی ئەنجومەنی کاری تورکی-عێراقی، ئەمین تەها رایگەیاند"رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازنەوە."

ئاوێنە: ئەمین تەها لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "بەرلە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رۆژانە دو هەزار بار کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگوازرایەوە، بەڵام لەئێستادا رۆژانە هەزار و ٣٠٠ بار رەوانە دەکرێت."

سەرۆکی ئەنجومەنی کاری تورکی-عێراقی رونی کردەوە کەلوپەلەکان خۆراک، دەرمان و ئەو کەلوپەلانە دەگرێتەوە کە لە بیناسازی و چنیندا بەکار دەهێنرێن.

راشیگەیاند کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیانی زۆری بە کەرتی بازرگانی گەیاندوەو لە داهاتوشدا کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی خواست و داواکاریی دەبێت.

ناوبراو وتیشی"پێویستە لەم هەلومەرجەدا، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەلەکان، رۆڵێکی بەرچاو لە پرسی ئاڵوگۆری بازرگانیدا، بگێڕن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×