لە 24 سەعاتی رابردودا 35 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون
  2020-06-02       603       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە هەرێم 35 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و لەئێستادا ٣١٨ توشبو لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارە 98ی خۆیدا ئاشكرایكرد: لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا؛ (١٣٦٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٦١) هەولێر، (٣٨٢) سلێمانی، (٣٧٦) دهۆك، (٢٤) هەڵەبجە، (٢٢) سۆران. دەرەنجام (٣٥) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمار کران.

بەگوێرەی راگەیەندراوە یەكێك لە توشبوەكان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە كە ئافرەتێکی تەمەن (٤٩) ساڵانە، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبوە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، دانیشتوی گەڕەکی مەنتکاوەی شاری ھەولێرە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە 28 توشبویان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون كە پێكدێن لە: 16 توشبوی ناوشاری سلێمانی و بریتین لە: (١٢) پیاو تەمەنیان (٦٣)، (٥٥)، (٥٤)، (٥٢)، (٥٠)، (٤٦)، (٣٨)، (٣٣)، (٣٣)، (٣١)، (٢٩)، (٢٦) و (٤) ئافرەت تەمەنیان (٧٣)، (٧٠)، (٥٤)، (٥٠) ساڵ، ھەمویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبوە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، یەك دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتوی قەزای پێنجوین، ئەوانی تر دانیشتوی ناو شاری سلێمانین.

هەروەها بەپێی راگەیەندراوەكە 12 توشبوی پارێزگای سلێمانی لە ئیدارەی گەرمیان تۆماركراون كە پێكدێن لە: (٧) ئافرەت تەمەنیان (٧٤)، (٥٥)، (٥٢)، (٤١)، (٤١)، (٣٢)، (٣١) ساڵ و (٤) پیاو تەمەنیان (٤٥)، (٣٦)، (٢٨)، (٢٧) ساڵ و کچێکی گەنج تەمەن (١٩) ساڵ، نۆ لە توشبوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، دو توشبو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك توشبو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، (٦) توشبو دانیشتوی قەزای کفری، (٤) توشبو دانیشتوی قەزای کەلار، (١) توشبو دانیشتوی شاری بەغداد، (١)توشبو دانیشتوی شاری تکریت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە شەش توشبوشیان لە پارێزگای دهۆك تۆماركراون كە پێكدێن لە: پیاوێکی تەمەن (٥٢) ساڵ، ئافرەتێکی تەمەن (٤٤) ساڵ وچوار کچی تەمەن(٢٠)، (١٥)، (١٣)، (٩) ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبوە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوە، پێنج توشبوەکەی تر بەرکەوتەی توشبوەکەی دوێنێ یە، هەمویان دانیشتوی ناو شاری دھۆکن.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە كردوە كە بەوەش کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٧٤٥) توشبو، لەنێویاندا (٧) مردن هەیەو (٤٢٠) نەخۆش چاکبوەتەوەو ئێستاش (٣١٨) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×