مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک
  2020-06-02       586       
کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە جل و بەرگی سەربازییەوە گەیشتە پارێزگای کەرکوک.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی کازمی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنی (پاڵەوانەکانی عێراقە) دژی چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین دەستپێکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە جموجوڵ و چالاکیەکانیان زۆربووە و هەفتەی پێشوو وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی شارەکەی کرد و بڕیاریدا دوو فەوجی دیکەی پۆلیسی فیدراڵی بنێرێتە کەرکوک.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×