قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق لە کەرکوک دەستیپێکرد
  2020-06-02       967       
عەمید یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “بەبۆنەی پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی، هێزەکانمان لە میانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کە لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستیان پێکردووە، پێشڕەویی باشیان کردووە”.

ئاوێنە: عەمید یەحیا رەسول لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی رۆڵی گرنگ دەگێرن لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق.

راشیگەیاندووە کە بەبۆنەی پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و هێزی ئاسمانی، هێزە عێراقییەکان لە میانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق کە لە پێنج میحوەری کەرکووک دەستیان پێکردووە، پێشڕەویی باشیان کردووە.

ماوەی یەک هەفتەیە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق لە پێنج میحوەری کەرکووک و بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆپەراسیۆنەکە بەئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە دەستی پێ کرد.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەش، دەستگیركردنی كەسانی داواكراو، هەروەها راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە پتەوتر بێت.

ئەم ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە ئەنجامدراوە كە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا لە ئاكامی هێرشیکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای دیالە، چوار چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و شەشی دیکەیش برینداربوون.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکووک بۆ ئەوەی سەرپەرشتی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق بکات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×