2020-06-02   742     
به‌پێی ده‌قی پرۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حكومه‌تی عێراق ده‌ستكاری موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌ر‌مانبه‌ران ناكات، به‌ڵكو ته‌نها موچه‌و ده‌رماڵه‌ی پله باڵاكان كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: له‌پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه موچه‌ی بنه‌ڕه‌تییان له 500 هه‌زار دینار كه‌متره.
به‌پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ده‌رماڵه‌ی سه‌رجه‌م پله‌باڵاكانی وه‌ك، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی به‌ڕێژه‌ی %75 كه‌مده‌كرێته‌وه‌و نابێت موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان له 11 ملیۆن دینار زیاتر بێت.
هاوكات ده‌رماڵه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو هه‌ر كه‌سێك له‌پله‌ی وه‌زیردا بێت ده‌رماڵه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی %60 كه‌مده‌كرێته‌وه‌و نابێت موچه‌و ده‌رماڵه‌كانیان له 8 ملیۆن دینار زیاتر بێت..
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، "رێگه ناده‌ین چاره‌سه‌ركردنی دۆخی دارایی له‌سه‌ر حیسابی مافی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن داهاتێكی سنووردار و خانه‌نشینان و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ی چاودێری كۆمه‌لایه‌تین، بكرێت. بۆیه بڕیاری ئێمه ئه‌وه‌یه: پله‌و مه‌رته‌به‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و پله تایبه‌ت و باڵاكان كه‌م بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵ بۆ نه‌هیشتنی دوو مووچه‌یی وه‌همی بده‌ین و به‌زاناییش نه‌فه‌قاتی حكومی دیاری بكه‌ین. ئێمه به‌یه‌كه‌وه سوورین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه".