وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: 20 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا
  2020-06-02       159       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری‌ توشببوانی‌ كۆرۆنای‌ له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردو راگه‌یاند، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ 20 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 519 توشبوی‌ نوێش تۆماركراوه‌.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌، رایگه‌یاند، له‌كۆی 13 هه‌زارو 463 پشكنین 519 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

هه‌روه‌ها 20 توشبوی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 233 حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌.

تائێستا 7387 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه‌ 3508 توشوبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 235 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×