ته‌ندروستی هه‌ولێر گیانله‌ده‌سدانی توشبویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
ئاوێنه: د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گیانله‌ده‌سدانی توشبویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ، دانیشتوی ناحیەی عەنکاوە لەپارێزگای ھەولێر، بەهۆی بونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی لە ٥/٢٥ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای هەشت ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەو بەشی چادێری چڕ گیانی لەدەستدا.
هه‌ر ئه‌مرۆ دو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێرو دەڤەری گەرمیان گیانیانله‌ده‌ستدا، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان گیانیانله‌ده‌ستداوه گه‌یشته 10 كه‌س.