2020-06-02   1252     
ئه‌حمه‌د شوقه‌یری
ن: د. ئه‌حمه‌د شوقه‌یری
و: هه‌ژار حاته‌م
دكتۆر ئه‌حمه‌د شوقه‌یرى (1973.ز) نووسه‌رى سعودیى و پێشكه‌شكارى چه‌ندین به‌رنامه‌ى هزریى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ناوبانگه له‌وانانه: (الخواطر، بلا شباب، رحله مع الشیخ حمزه یوسف)، كه له رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه لاوان هۆشیار بكاته‌وه و خۆیان پێ بگه‌یه‌نن و گه‌شه به فیكر و ئاستیان بده‌ن.
به‌رنامه و ئه‌ده‌بیاتى شوقه‌یرى تایبه‌تمه‌ندیی له‌وه‌دایه، كه به زمانێكى ساده و نه‌رمونیان و به‌راوردكاریى و گه‌شتكردن بۆ وڵاتان ده‌یه‌وێت وه‌رگر تێبگه‌یه‌نێ. به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى كتێبى "أربعون"ه، كه له‌م ساڵانه‌ى رابردوودا بڵاوى كرده‌وه.
دوێنێ (م. حسن قادر/hasan qader )ى هاوڕێم، له واڵى خۆى له فه‌یسبووك، وتارێكى شوقه‌یری به ناونیشانى: " دروس تعلمناها من ازمه وباء كورونا "بڵاوكرده‌وه، منیش دواى خوێندنه‌وه‌ى، كه زانیم وه‌ری ناگێڕێت، پێم باشبوو بۆ هه‌وادارانى به كه‌مێ ده‌ستكاریه‌وه وه‌ربگێڕم، چونكه به شێوازه سه‌رنجڕاكێشه‌ى خۆى نووسیویه‌تى، كه به ڕاستى شایانى خوێندنه‌وه‌یه.
1- كۆرۆنا زه‌روره‌تى چاوگێڕانه‌وه به كاره‌كانمانى بۆ سه‌لماندین و ده‌بێت كاره له‌پێشینه‌كان دیاریى بكه‌ین، كه ئه‌وانیش له پێش هه‌موویانه‌وه بریتین له دروستكردنى زیاترى نه‌خۆشخانه و قوتابخانه.
2- قه‌یرانه‌كان حه‌قیقه‌تى ناوه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان و ره‌فتاریانى ده‌رخست.
3- چین له‌و جه‌نگه‌ى، كه ناوده‌برێت به جه‌نگى جیهانى سێیه‌م، به بێ ته‌قاندنى یه‌ك گولله، سه‌ركه‌وت.
4- ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌وه‌نده رۆشنبیر و خوێنده‌وار و پێشكه‌وتووش نه‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ى كه ئێمه‌ى لێمان ده‌ڕوانى.
5- له ڕاستیدا ده‌ركه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه‌متر له هه‌ژاره‌كان به‌رگریى و هێزى مانه‌وه‌یان هه‌یه.
6- هیچ كاهینێك، یان قۆڵبڕێك نه‌یتوانى شیفاى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا بدات.
7- كارمه‌ندانى ته‌ندروستى (پزیشك و په‌رستاره‌كان) زۆر شایسته‌ترن، كه خزمه‌تیان بكرێت له چاو ئه‌وه‌ى، كه ئه‌فسانه‌كانى وه‌رزش و هونه‌ر به‌ده‌ستیان هێناوه.
8- هه‌روه‌ها ڕوون بووه‌وه، كه نه‌وت هیچ به‌هایه‌كى له كۆمه‌ڵگه‌دا به بێ به‌كارهێنانى، نییه.
9- گه‌ردوون به بێ ده‌ستێوه‌ردانى مرۆڤـ، به خێرایی له نوێبوونه‌وه‌دایه.
10- هه‌ستى زینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌رانمان ناسى، ئه‌ویش مانه‌وه له قه‌فه‌س و كولانه‌كانیاندایه.
11- زۆربه‌ى خه‌ڵكى ده‌توانن كارى ماڵه‌وه بكه‌ن، هه‌روه‌كو بینیمان.
12- هه‌موومان ده‌توانین به بێ خواردنى خێرا (فاسفوت)یش بژین، كه چه‌ند ناته‌ندروستیشه.
13- هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانى ته‌ندروست، ئه‌وه‌نده‌ش قوورس نه‌بوو، كه پێشتر پێمانوابوو.
14- میدیا به هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیه‌وه پڕن له قسه و لێدوانى پووچ.
15- ده‌توانین پشووه‌كانمان له ماڵه‌وه و به شێوازى ئاسایى به‌سه‌ربه‌رین، له‌و ڕووه‌وه سه‌فه‌ركردن مه‌رج نییه.
16-- زانایان و مامۆستایان و بیریاران شایانى باشترین رێزلێنان و به‌رزترین مووچه‌ن، نه‌ك یاریزانانى تۆپى پێ و هونه‌رمه‌ندان.
17- ده‌ركه‌وت پیاوانیش ده‌توانن نان و چێشت دروست بكه‌ن.
18- ژیان چه‌ند فشۆڵ و دانه‌مه‌زراوه، بۆیه به وریایه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه.
19- ئه‌مریكا تاكه ده‌وڵه‌تى باڵاده‌ست و تاك جه‌مسه‌ر نییه له جیهاندا.
لینكى وتاره‌كه
http://zahawi.org/p=3286&fbclid=IwAR1qRLcym64jOxNrZwbULx7VS…
سه‌رچاوه: أحمد مازن الشقيري، ويكبيديا .