2020-06-03   670     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر ٢٠ رێنمایی بۆ بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، پێویستە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە بنکە گەشتیارییەکان هەڵواسرێن.
ئاوێنه: گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاندووە، کێشانی نێرگەلە بە هەموو شێوەیەک لە دەرەوە و ناوەوەی بنکە گەشتیارییەکان قەدەخە دەبێت، ئاماژە بەوەش دەکات “ئاهەنگگێڕان و لایڤ موزیک بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە”.
لە رێنمایی کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك لەو بڕگانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێرەوە راگەیێندراوە، بنكه‌کان تووشی سزای یاسایی ده‌بنەوە.
دەقی راگەیێندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر:
چەند ڕێنماییەکی گرنگ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر بۆ بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کڕۆنا.
1- هەڵواسینی ڕێنماییه‌كانی ده‌رچوو له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا له بنكه گه‌شتیارییه‌كان.
2- قەدەغەکردنی کێشانی نێرگه‌له بەهەموو شێوازێک له ده‌ره‌وه‌و ناوەوەی بنكه گه‌شتیارییەکان.
3- قەدەغە کردنی ئاهه‌نگ گێڕان و لایڤ موزیك به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
4- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی پێویسته بۆ هه‌ر مێزێك له‌چوار كورسی زیاتر نەبێت.
5- كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مێز بەشێوازێک دوری نێوان دوو مێز له سێ مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
6- به‌كارهێنانی پێداویستی سەفەری کە بۆ یەک جار بەکاردێت جگە لەبنکە گەشتیارییەکانی پێنج و چوار ئەستێرە.
7- پۆشینی سه‌ر مێزه‌كان به كاغه‌زی سه‌فه‌ری یان(نایلۆنی سه‌فه‌ری) و گۆڕینیان بەبەردەوام.
8- كردنه‌وه‌ی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
9- زیادكردنی ئامێری هه‌وا گۆڕكێ كاركردنیان به‌به‌رده‌وامی.
10- ته‌عقیم كردنی ڕۆژانەی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان بەبەردەوام.
11- به‌كار نه‌هێنانی مینیۆی خواردن(Menu) .
12- پاك ڕاگرتنی ده‌ست شۆرەکان و دانانی کەسێک بۆ خاوێن کردنەوەو ته‌عقیم كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
13- ڕێگه نه‌دان به‌هیچ کەسێکك بۆ چونە ژوره‌وه‌ی بنکە به‌بێ به‌ستنیی ماسك و پەنجەوانە.
14- پێویسته كارمه‌ندانی بنكه به به‌رده‌وام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.
15- ته‌عقیم كردنی به‌رزكه‌ره‌وه (مصعد) لەبنکە گەشتیارییەکان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
16- به‌كارهێنانی باخچه‌كانی بنكه بۆ دانیشتنی مێوانەکان.
17- دوایین کات بۆ کردنەوەی بنکەکان تاوەکو کاتژمێر (1)ی شەو دەبێت.
18- بەکارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
19- دانانی به‌ربه‌ست و جیاكه‌ره‌وه له‌نیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست
20- له‌كاتی جێ به‌جێ نه‌كردنی هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه بنكه توشی سزای یاسایی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر