ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت
  2020-06-03       1860       

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لەھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات. 

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت. 

سەرچاوەکە وتیشی : بەپێی ئامادەکارییەکان سەرەتا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، دواتر مووچەی وەزارەتەکانی دیکە . 

چەند رۆژێک لەمەوبەریش دکتۆر جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکومەت ئامادەکاری  دەکات بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران. 
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×