2020-06-03   364     
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و ١٥٩ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٠٨ هه‌زار و ١٠٤ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی “Worldometer” كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ بوون، ٢١ هه‌زار و ٥٢٢ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٨٨٢ هه‌زار و ١٤٨ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ١٥٩ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ١٠٨ هه‌زار و ١٠٤ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به ٥٥٨ هه‌زار و ٢٣٧ حاڵه‌ت، رووسيا به ٤٣٢ هه‌زار و ٢٧٧ حاڵه‌ت و ئيسپانبا به ٢٨٧ هه‌زار و ١٢ حاڵه‌ت دێن.
– نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى نيويۆرک لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییهكانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
تا ئێستا لەو ويلايەتە ٣٨١ هەزار و ٩١٢ حاڵەتى تووشبوون و زياتر لە ٣٠ هەزار تووشبووش گيان لەدەستداوە.