گەشتی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ چین دەوەستێت
  2020-06-03       233       
ئەمرۆ چوارشەممە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتی چین هەڵدەپەسێرێ

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی چین لە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی بۆ خاکی ئەمریکا هەڵدەپەسێردرێن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، بڕیارەکە لە رێکەوتی 16ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

هەر بەگوێرەی بەیاننەمەکە، گەشتکردنی کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئەمریکاش بۆ وڵاتی چین قەدەغەدەکرێت.
هەرچەندە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا بە قۆناغ هەڵدەگیرێن و لەو چوارچێوەیەشدا گەشتە ئاسمانیەکان بە قۆناغ دەستپێدەکەنەوە، بەڵام بەهۆی قوڵبونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان واشنتن-پەکین لە تۆمەتبارکردنی یەکدی لە پەتای کۆرۆنادا، گەشتەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە تا کاتێکی نادیار هەڵدەپەسێردرێت.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×