2020-06-04   475     
توشبویەكی كۆرۆنا لە سلێمانی، كە ماوهی ١٩ رۆژبوو له نهخۆشخانه خهوێندرابوو، گیانی لەدەستدا.
ئاوێنه: د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسە تەمەنی ٥٣ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانیە.
شایەنی باسە ئەو ھاوڵاتییە كە ناوی ئازاد حەمە عەلی ساڵح، لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٨و باوكی سێ منداڵ بوو، دوو رۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانە بۆ میدیاكان وتی "خۆشم نازانم چۆن توشی كۆرۆنا بوم، زۆر خۆم دەپاراست و كەم دەھاتمە دەرەوە".
ئهو توشبوه دوای مانهوهی بۆ ماوهی ١٩ رۆژ له نهخۆشخانه، كه باری تهندروستی جێگیر نهبوو، بهیانی ئهمڕۆ كۆچی دوایی كرد.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا ١٥ کەس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.