موقتەدا سەدر: خۆپیشاندەران، عێراق بەرەو دۆزەخ دەبەن
  2020-06-04       471       

رێبەری رەوتی سەدر پێیوایە بەشێک لە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی، عێراق بەرەو دۆزەخ دەبەن.

ئاوێنه‌: ژمارەیەک خۆپیشاندەر رۆژی چوارشەممە 3-6-2020 چوونە سەر نووسینگەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار و دوای جوێندان و سووکایەتیکردن پێی، ناچاریان کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە: پێویستە شۆڕشی چاکسازی هەر بە پاکی بمێنێتەوە و ناچارکردنی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار بە دەست لەکار کێشانەوە، چاکسازی نییە.

ناوبراو بێبەریبوونی خۆی لەو خۆپیشاندەرانە رادەگەیەنێت داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێپێچینەوە بکەن، چونکە خەریکە عێراق بەرەو دۆزەخ دەچێت.

رێبەری رەوتی سەدر ئەو کەسانەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستییان بە دەست لەکار کێشانەوە ناچار کرد، بە کۆمەڵەیەکی گومڕا ناو دەبات و پێیوایە چالاکبوونی ئەو گومڕایانە لە شوێنی گەندەڵکاران، دەوڵەتی بەرەڵڵایی دروست دەکات و ”هەردووکیشیان دوو رووی یەک دراون“.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×