پاپای ڤاتیکان لەسەر کوشتنی جۆرج فلۆید هاتە دەنگ
  2020-06-04       821       
پاپای ڤاتیکان لەسەر کوشتنی جۆرج فلۆید و پێشکەشکردنی وتاری رەگەزپەرستی هاتە دەنگ و رایگەیاند، ناتوانین چاوی خۆمان لەئاستی رەگەزپەرستی دابخەین و بێدەنگبین.

ئاوێنه‌: لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لەکاتی بەشداریکردنی لەمەراسیمی رێزلێنان لە جۆرج فلۆید، پاپا فرانسز پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، ناتوانین چاوی خۆمان لەئاستی رەگەزپەرستی دابخەین و بێدەنگبین.
ئاشتبونەوەی نیشتیمانی رابگەیەنن دوای چەندین رۆژ لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

پاپا داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کرد ئاشتبونەوەی نیشتیمانی رابگەیەنن دوای چەندین رۆژ لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

پاپای ڤاتیکان، وتیشی ناتوانن بەرگری لە پیرۆزییەکانی مرۆڤ نەکەن، ئەو پێشێلکارییانەش بەمدواییانە دەرهەق بەمافی مرۆڤ کراوە خۆکوشتن و دۆڕاندنە.

ماوەی ١٠ رۆژە زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان تەواوی ویلایەتەکانی ئەمریکای گرتۆتەوە لەبەرامبەر کوشتنی رەشپێستێک لەژێر قاچی ئەفسەرێکی پۆلیس و بەوهۆیەوە لەچەندین ویلایەت خۆپیشاندانەکان توندوتیژی لێکەوتۆتەوە و ئیدارەی کۆشکی سپیش هێزی سەربازی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران جوڵاندوە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×