تەندروستی هەرێم: 453 توشبوی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكاندان
  2020-06-04       609       
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 61 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆمار كراوە كۆی گشتی توشبوانیش بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە ٩١٠ توشبون و لەنێویاندا ١٦ حاڵەتی مردن، هەروەها ٤٤١ توشبوو چاكبونەتەوەو لەئێستادا ٤٥٣ توشبوو لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


ئاوێنە: ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین:

تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٤٢٢) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٨١٤) لە دهۆك. وە (١١٣٦٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٢٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین:

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٣٥٥٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١٤١٩) هەولێر، (١٤٧٨) سلێمانی، (٦٠١) دهۆك، (٤) گەرمیان،(٤٨) ڕاپەڕین.

3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٦١) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ:

(٢) پیاو تەمەنیان (٧٥)، (٢٧) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٢) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەكیان بەركەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەكە دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوەن، دوو ئافرەتەكە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

• پارێزگای سلێمانی (٥٧) پۆزەتیڤ:

شاری سلێمانی (٤٨) پۆزەتیڤ:

(٢٣) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٢) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەكان تووشبوو. (٨) لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، (٤٠) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری كەركوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ : (٢) ئافرەت تەمەن (٣٦)، (٢٦) ساڵ، تووشبووی یەكەم بەركەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی كردووە، دانیشتووی گەرەكەكانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای كەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (٧) پۆزەتیڤ :

(٢) پیاو تەمەنیان )٤٣(، (٣٧) ساڵ و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٤٧)، )٣٢( ساڵ، (٢) منداڵ (١١)، (٤) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكەكانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەكی چۆمان لە شارۆچكەی چوارقوڕنە.


(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٢٩٢٦) پشكنین بووە)

4. ئاماری گشتی:

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیە و (٤٤١) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حكومەتی هەرێمی كوردستان

٤ حوزەیران ٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×