2020-06-04   1334     
رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركیا وێنه‌ی گه‌نجێكی كوردی باكوری كوردستانی بڵاوكرده‌وه جه‌ندرمه‌كانی ئه‌و وڵاته به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كانییه‌وه به سه‌گی پۆلیسیی دڕنده ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
ئاوێنه: گه‌نجه كورده‌كه خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره و جه‌ندرمه‌ی توركیا تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ دروستكردووه كه یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه‌ی تۆمه‌تباره به كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی توركیا، جه‌ندرمه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كانییه‌وه سه‌گی پۆلیسییان له جه‌سته‌ی به‌رداوه.
گه‌نجه‌كه به‌ناوی (م.أج) له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه و دوای ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ش كه له وێنه‌كاندا به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، دادگا گه‌نجه كورده‌كه و چه‌ند گومانلێكراوێكی دیكه‌ی ئازاد كردووه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی بارش چاکان کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی ئاگریبوو گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی شاری ئەنقەرە له لاله‌یه‌ن توركه‌كانه‌وه هێرش کرایە سەری و چەقۆیەکیان لەدڵیدا و کوشتیان.