2020-06-04   1911     
بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی دادی ویلایەتی مینیسوتای ئەمریكا، جۆرج فلۆید بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست نەداوە، بەڵكو نەخۆشی دڵی هەبووە و بەرگەی قورسایی ئەو پۆلیسەی نەگرتووە كە خۆی داوە بەسەر ملیدا و دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنه: رۆژی دووشەممەی رابردوو لە شاری مینیاپۆڵس، چوار كارمەندی پۆلیس پیاوێكی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵیان بە ناوی جۆرج فلۆید راگرت، پیاوە رەشپێستەكە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی بووە و پۆلیس هێنایە خوارەوە، دواتر یەكێك لە پۆلیسەكان پیاوە رەشپێستەكە دەخاتە سەر زەوی و ئەژنۆی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەكە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەكە وازی لێناهێنێت تا رەشپێستەكە بورایەوە و دواتریش پیاوەكە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەسەر ئەو رووداوەش چوار پۆلیسەكە لەكارەكانیان دوورخرانەوە و ئەو پۆلیسەش كە بووە هۆكاری گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆید بە بكوژ تۆمەتباركرا و هەر بەهۆی ئەو رووداوەشەوە خۆپیشاندانی توند لە ئەمریكا دژی كوشتنی جۆرج فلۆید دەستی پێكرد.