روحانی: ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا
  2020-06-04       482       

حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا ، وڵاتەكەی ئامادەكاری باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامداوە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەر شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەستپێبكات ئەوا رێكاری توند و تایبەت لەسەرانسەری ئێراندا دەگرنەبەر.
 
ئاوێنه‌: روحانی راشیگەیاند ئەگەر رێكارەكان بەجددی وەرنەگیرێن و دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە كارەساتی گەورە تر و ژمارەیەكی زۆر تری قوربانی لێدەكەوێتەوە ، ئەوەش كێشە بۆ ژیانی هاووڵاتیان دروست دەكات و زیانێكی گەورە بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت.

شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ رایگەیاند،”لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٣٥٧٤ توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوە و ٥٩ هاوڵاتی توشبوش گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكردوە،”لەئێستادا ژمارەی توشبوانی پەتاكە لە ئێران گەیشتوەتە ١٦٤ هەزار و ٢٧٠ كەس، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ٧١  كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ هەزار و ٤٨٥ كەس چاكبونەتەوە و ٢٥٦٩ هاوڵاتیش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×