شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركران
  2020-06-04       458       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە شاری دهۆك تۆماركران كە دو ئافرەت و چوار منداڵن.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و توشبوان، شەش توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دھۆك دەستنیشانکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، توشبوەكان پێكدێن لە: دو ئافرەتی تەمەن ٣٥ و ٣٤ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٣ و ٩ و ٨ و ٣,٥ ساڵ، كە ھەمویان بەرکەوتوی توشبوی پێشون.

ئەوەشی خستۆتەڕو"ھەمویان دانیشتوی شاری دھۆکن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×