عێراق؛ 15 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداو 672 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون
  2020-06-04       492       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 672 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 15 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 243 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 672 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 363 حاڵەت، نەجەف: 8 حاڵەت، بەسرە: 28 حاڵەت، سلێمانی: 57 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت، كەربەلا: 50 حاڵەت، واست: 31 حاڵەت، كەركوك: 11 حاڵەت، دیالە: 10 حاڵەت، بابل: 18 حاڵەت، میسان: 42، دیوانیە: 6 حاڵەت، زیقار: 12 حاڵەت، موسەننا: 19، ئەنبار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 15 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە 8 حاڵەتیان لە بەغداو دو حاڵەتیان لە سلێمانی و پێنج حاڵەتەكەی دیكە لە هەر یەكە لە كەربەلاو بەسرەو میسان و واست و دیالە بون.

بەگوێرەی بەیاننامەكە هەر لەو ماوەیەدا 243 حاڵەتی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراون، بەمشێوەیە: بەغدا: 157 حاڵەت، نەجەف: 3 حاڵەت، بەسرە: 16 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، دهۆك: 5 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، كەربەلا: 32 حاڵەت، كەركوك: 2 حاڵەت واست: 1 حاڵەت، میسان: 1 حاڵەت، دیوانیە: 2 حاڵەت، موسەننا: 7 حاڵەت، سەڵاحەدین: 3 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە هەشت هەزار و 840 كەس و لەوانە 271 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 338 كەسیان چاكبونەتەوەو چوار هەزار و 231 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 50 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×