لە ئێران دو هەزارو 886 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون
  2020-06-05       552       

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 886 كەسی دیكەی توشی كۆرۆنا بون و 63 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 886 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 167 هەزارو 156 كەس.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەو ماوەیەدا 63 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئێران تا ئێستا هەشت هەزارو 134 توشبو گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا 129 هەزارو 741 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا دو هەزارو 573 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×