هەسەدە دەستگیرکردنی 21 چەکداری داعشی راگەیاند
  2020-06-05       393       

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دەستگیرکردنی 21 چەکداری داعشیان  لەباکوری سوریا راگەیاند.

ئاوێنە: لەراگەیەنراوێکدا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  راگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان توانیویانە 21 چەکداری سەربە هێزەکانی داعش دەستگیربکەن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكەی هەسەدە، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەسەر سنورەکانی نێوان سوریا و عێراق ئەنجامداوە و لەنێو دەستگیرکراوەکانیشدا چەکداری بیانی هەیە.

راگەیەنراوەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئەنجامی زیادبونی چالاکییەکانی رێکخراوی داعش لەسنورەکان بڕیاری چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنینیانداوە و هەماهەنگیشیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هەیە.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×