سیستانى داواى لە هاوڵاتییان ده‌كات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە
  2020-06-06       323       

عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق داواى لە هاوڵاتییان کرد پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە بۆ ئەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر بڵاونەبێتەوە.  

ئاوێنه‌: نوسینگەی  عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکان   ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "لەم رۆژە سەختانەدا کە کۆرۆنا بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەتایبەتى لە بەغدا، جارێکى تر داوا لە هاوڵاتیان دەکەین زیاتر ئاگاداربن، پابەندبن بە رێوشوێنە خۆپارێزگاییەکانەوە کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەخرێتەڕوو، خۆیان بەدووربگرن لە تێکەڵبوون لەگەڵ کەسانى دیکە و دورى نێوانیان بپارێزن و دەمامک بکەن و دەستەکانیان بشۆن".  

جەختیشیکردووەتەوە، پابەندبوونى توند بەو رێوشوێنانە دەبێتە هۆى سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى پەتاکە وەک پسپۆڕان باسى دەکەن.  

نوسینگەى سیستانى باسى لەوەشکردووە، هاوکارى هاوڵاتیان لەو بارەیەوە رۆڵى گرنگى هەیە و کارێکى پێویستە بەتایبەتى کە وڵات بەدەست کەمى تواناى تەندروستییەوە دەناڵێنێت.  

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى 14 توشبووى ڕاگەیاند.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×