2020-06-06   377     
مسته‌فا كازمی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان و گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌كات.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه مسته‌فا كازمی داوای كردووه تیمێكی وه‌زاری به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق روكن عوسمان غانمی ،وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامییه‌تی چه‌ند وه‌زیرێك،پێكبهێندرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌كاری پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكاندا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی تیمه‌كه‌ی راسپاردووه كه هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكان و گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته‌كان بكه‌ن.
هاوكات تیمه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له په‌رله‌مانی عێراق كارده‌كه‌ن و راپۆرتی كۆتایی ده‌ده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.