2020-06-06   615     
سەرۆکی شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھۆشداری لە ھەرەسھێنانی سیسته‌می تەندروستی عێراق دەدات و دەشڵێت: "تازە قەدەغەی هاتووچۆ سوودی نییە".
ئاوێنه: حەسەن کەعبی، سەرۆکی شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "ئێستا قەدەغەی هاتووچۆ سوودی نییە و خەریکە سیسته‌می تەندروستی لە وڵات هەرەس دێنێت".
کەعبی، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیشە داوایکردووە، شوێنی دیکە بۆ لەخۆگرتنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەبکرێت.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق 9 هه‌زار و 846 كه‌سی تێپه‌راند و له‌و ژماره‌یه‌شدا 285 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.