داوای لابردنی باجی سەپێنراوی سەر کارتەکانی مۆبایل ده‌كرێت
  2020-06-06       526       

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بە فەرمی داوای لابردنی باجی سەپێنراوی سەر کارتەکانی مۆبایل کرد کە لە ماوەى شەڕی داعشدا خرابووە سەریان و نرخەکەی لە بازاڕدا زیاد کردبوو.  

ئاوێنه‌: ئەشرەف دەهان، سەرۆکى ئەنجومەنی دەستەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆی بودجەى ساڵ لە پەرلەمان، پێویستە باجی سەر کارتی مۆبایل هەڵوەشێتەوە، چونکە دووبارە سەپاندنەوەى کارێکی سەرکەوتوو نییە چونکە هاوڵاتیان لە گیرفانیان دەیدەن."  

ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەو پارەیە لە کاتی شەڕی دژی داعشدا سەپێنراوە و هەموو عێراقییەک بەشداری کردووە لەو شەڕە و تێکشکاندنی تیرۆر، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و پێویستە ئەو بارە لەسەر هاوڵاتی سوک بکرێت."  

لە ساڵی 2015ەوە بەهۆی ئەو باجەوە کە هەر لەلایەن دەستەکەوە سەپێنراو و لە بودجەدا جێگیرکرا، نرخی کارتی مۆبایل زیاد بووە، بۆ نمونە کارتی پێنج هەزار دیناری بە شەش هەزار بوو، کارتی 10 هەزار دیناری بە 12 هەزار بووە...
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×